2020-07-26   2699     
بەرزان مەلا تەها
- "دكتۆر شاپور به‌ختیار زیاتر له رێبه‌ره نیشتیمانپه‌روه‌ره ئازاكانی تر قۆڵی لێهه‌ڵماڵی و چووه جه‌رگه‌ی مه‌یدانه‌كه، هه‌رچه‌نده بارودۆخه‌كه به‌لای هه‌موو ئازا‌و نه‌به‌ردێكه‌وه گرنگ بوو تا ناو‌و ناوبانگ و خۆشویستنی نیشتیمان و فیداكاریی له‌م پێناوه‌دا به‌ده‌ست بهێنێت.. به‌ختیار ته‌واوی ژیانی سیاسیی له‌پێناو دۆزی سه‌ربه‌خۆییدا به‌سه‌ربرد، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به شكانه‌وه بكات، به‌ختیار كاتێك چووه ناو گه‌رمه‌ی رووداوه‌كانه‌وه له لوتكه‌ی ئازایه‌تیدا بوو، واپێویست ده‌كات ته‌واوی رێبه‌ره نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كان پشتیوانیی لێبكه‌ن". (دكتۆر غوڵام حوسێن سدیقی)
- "ده‌بێت بۆ مێژوو بڵێین: حكومه‌ته‌كه‌م، تاقه حكومه‌تیی دیموكراتیی و نیشتمانیی بوو، به‌ڵگه‌شم بۆ ئه‌م قسه‌یه زۆره، پێویست به باسكردنیان ناكات، ئه‌مێستا هیچم له‌ده‌ستنایه‌ت، جگه له هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته، گوتوومه: ئێوه ده‌سه‌ڵاتێكی داوه‌شاوو دیكتاتۆرتان هه‌یه.. ئێران نغرۆی خوێن و ئاگر ده‌بێت و دووچاری وێرانكاریی و له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شان ده‌بێته‌وه، ئابوورییه‌كه‌شی مایه‌پووچ ده‌بێت ... ". (دكتۆر شاپور به‌ختیار)
له‌راستیدا، یه‌كێك له‌گرنگترین و دژوارترین قۆناغه‌كانی مێژووی سیاسیی ئێران، كه تێیدا زنجیره‌یه‌ك رووداوی پێكڕا گرێدراوو ئاڵۆزكاوی مێژوویی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ره‌وتی گۆڕانكارییه‌كان و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئاریشه سیاسییه‌كان هه‌بوو، خۆی له هه‌ستیارترین ململانێ و توندترین پێكدادانی به‌ره‌ی ئایینیی و رژێمی شاهه‌نشاهیدا ده‌بینێته‌وه، كه بریتییه له‌وه‌رچه‌رخانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له رژێمی شاهه‌نشاهیی په‌هله‌وییه‌وه بۆ دامه‌زراندنی كۆماری ئیسلامیی له‌ساڵی 1979دا.
له گه‌رمه‌ی ململانێ و به‌ریه‌ككه‌وتنی لایه‌نه دژبه‌ره‌كانی ئێران‌دا، كه له كۆتاییه‌كانی ساڵی 1978 ده‌ستیپێكرد تا رووخانی رژێمی په‌هله‌ویی له‌ساڵی 1979 تولی كێشا، سیاسه‌توان و كه‌سایه‌تییه‌كی نیشتیمانپه‌روه‌ری ئێرانیی ناوی به‌دیار ده‌كه‌وێت، كه ساڵانێكی دوور‌و درێژ به‌دژی رژێمه‌كه‌ی (محه‌مه‌د ره‌زا شا) هه‌ڵوێستی وه‌رگرت و له‌چوارچێوه‌ی (به‌ره‌ی میللیی و حیزبی ئێران)دا دژ به سیاسه‌ته‌كانی خانه‌واده‌ی په‌هله‌ویی وه‌ستایه‌وه. له‌م وێستگه گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی مێژووی سیاسیی ئێران‌دا، كه ناڕه‌زایه‌تیی و خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كان تینوتاویان سه‌ندبوو، شه‌قامه‌كان جمه‌یان ده‌هات و دروشمی "مه‌رگ بۆ شا" به‌رز ده‌كرانه‌وه، محه‌مه‌د ره‌زا شا وێڵبوو به دوای سیاسه‌توانێكی كاریگه‌رو رزگاركه‌ری ئه‌وتۆدا، كه بتوانێت سه‌رله‌نوێ شه‌قامی تووڕه‌و تۆسن خاو بكاته‌وه‌و ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كان و جوڵانه‌وه‌ی رۆحانییه‌كان شل بكاته‌وه، ئه‌و كه‌سه (دكتۆر شاپور به‌ختیار) بوو.
شاپور به‌ختیار (1914-1991، پێش چه‌ند مانگێك له راسپاردنی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، شای ئێران به "خۆفرۆش و پیستر له چه‌په‌كان" ناوی بردبوو، به‌ڵام به ناچاریی وه‌ك یه‌كێك له دیارترین سیاسه‌توانه نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كان و بزێوترین به‌رهه‌ڵستكار له‌ناو به‌ره‌ی میللیی هانای بۆ برد. پاش راسپاردنی له‌لایه‌ن شاوه، شاپور به‌ختیار له به‌رنامه‌ی سیاسیی و روانینی بۆ قه‌یرانه دژواره‌كه‌ی ئێران رایگه‌یاند: "ده‌یه‌وێت به برایه‌تیی، سه‌رجه‌م هاوڵاتیان پێكڕا ببه‌ستێته‌وه، سوپاش به‌شێكی دانه‌بڕاوی گه‌لی ئێرانه". شاپور به‌ختیار له‌به‌رنامه سیاسییه‌كه‌یدا زۆر ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌ی بۆ ئێران و ئێرانییه‌كان به‌ده‌ستهێنا، له‌وانه رێگه خۆشكردن بۆ ده‌رچوونی شا له‌ئێران، به‌رگرتن له‌ده‌ستێوه‌ردانی شا له‌كاروباری حكومه‌ت، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌زگای ساواك، ئازادكردنی گیراوانی سیاسیی، ئازادی چالاكیی و جموجۆڵی سیاسیی. به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه گه‌ورانه‌ی شاپور به‌ختیار له‌لایه‌ن باڵی ئایینیی و رۆحانییه‌كانه‌وه ره‌تكرایه‌وه‌و ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی به‌رنامه‌ی سیاسیی و هه‌نگاوه‌كانی شاپور به‌ختیاری به "پلانی بیانیی" و ده‌سكیسه‌ی ئه‌مه‌ریكا لێكدایه‌وه‌و حكومه‌ته‌كه‌شی به ده‌سه‌ڵاتێكی ناشه‌رعیی له‌قه‌ڵه‌مدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن شاوه دیاریكرابوو، هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكارێكی بنچینه‌یی بوو بۆ قبوڵنه‌كردنی شاپور به‌ختیارو به‌رده‌وامبوونی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كان. له‌م سه‌روبه‌نده‌دا، باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له‌تاران (ولیام سۆلیڤان) چه‌ندینجار دووپاتی كرده‌وه، كه واشنتۆن پشتیوانیی له حكومه‌ته‌كه‌ی شاپور به‌ختیار ده‌كات. به‌ختیار له‌و بڕوایه‌دا بوو، كه نابێت شۆڕشی ئێرانییه‌كان له‌لایه‌ن رۆحانییه‌كانه‌وه به رێبه‌رایه‌تیی خومه‌ینیی بدزرێت و ده‌سه‌ڵاتی تیۆكراتیی و ویلایه‌تی فەقیه بسه‌پێنرێت. سه‌ره‌نجام، شاپور به‌ختیار وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێران به‌هۆی بێلایه‌نبوونی سوپا، هه‌ڵایسانی توندی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و هێزو هه‌ره‌كه‌تی باڵی ئایینیی و رۆحانییه‌كان به رێبه‌رایه‌تیی خومه‌ینی خۆی رانه‌گرت و كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و به‌ره‌و فه‌ڕه‌نسا هه‌ڵات.
شاپور به‌ختیار، پاش هه‌ڵاتنی بۆ فه‌ڕه‌نساو له‌تاراوگه له‌ساڵی 1980 پارتێكی سیاسیی به‌رهه‌ڵستكاری دژ به كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ناوی (جوڵانه‌وه‌ی به‌رگریی نیشتیمانیی ئێرانیی NAMIR) دامه‌زراند، له‌وێ سه‌رقاڵی په‌یوه‌ندیكردنی به‌رده‌وامبوو له‌گه‌ڵ لایه‌نه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی تری كۆماری ئیسلامیی ئێران به ئامانجی گرتنه‌به‌ری ستراتیجێكی هاوبه‌ش. به‌ختیار چه‌ندینجار هه‌وڵی كوشتنی دراوه، یه‌كه‌میان له هاوینی 1980 له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌كی لوبنانییه‌وه به‌ناوی (ئه‌نیس نه‌ققاش)، كه ئه‌ندامی سوپای پاسدارانی ئێران بووه، دواهه‌مین هه‌وڵی كوشتنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 6ی ئابی 1991و له‌لایه‌ن (عه‌لی وه‌كیلی راد)و دوو كه‌سی تر به چه‌قۆ له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كوژرا، پاش قۆڵبه‌ستكردنی عه‌لی وه‌كیلی راد له‌لایه‌ن دادگه‌ی باڵای فه‌ڕه‌نساوه حوكمی زیندانی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، به‌ڵام پاش به‌سه‌ربردنی 19 ساڵ له‌گرتووخانه، عه‌لی وه‌كیلی راد له‌ساڵی 2010 له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی ئه‌كادیمیستی فه‌ڕه‌نسیی (كلوتید ریس)، كه تۆمه‌تبار بوو به سیخوڕیكردن، ئازادكرا. شاپور به‌ختیار له گۆڕستانی (مونبرناس) له‌پاریس نێژراوه، ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت لایه‌نگران و به‌رهه‌ڵستكارانی ئۆپۆزیسۆنی ئێرانیی یادو یادگارو خه‌باتی سیاسیی ئه‌و به به‌رزیی راده‌گرن.
شاپور به‌ختیار، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خستبووه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی خومه‌ینی نه‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران، له‌مڕووه‌وه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی كاتی زیاتری ده‌دا تا به‌رنامه‌و پلانه سیاسییه‌كانی خومه‌ینی له‌به‌ین به‌رێت و به‌ربه‌ست و قۆرت بخاته به‌رده‌م هه‌نگاوه‌كانی، گوتوویه: "هه‌رگیز رێگه ناده‌م دیكتاتۆریه‌تێكی نوێ له‌پاش دیكتاتۆریه‌تی شا بێته ئاراوه". له‌هه‌مان كاتیش‌دا، هه‌ستی به خه‌ته‌رناكیی هه‌نگاوێكی له‌مشێوه‌یه ده‌كرد بۆ وه‌ستاندنی خومه‌ینی و قارسكردنی رۆڵی رۆحانییه‌كان و باڵی ئایینیی. شاپور به‌ختیار له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی زیاتری خۆپیشاندنه‌كاندا دژ به حكومه‌ته‌كه‌ی، داوای له ده‌زگای هه‌واڵگریی (مۆساد)ی ئیسرائیلیی كردووه، كه خومه‌ینی له‌پاریس تیرۆر بكه‌ن. (یوسی ئه‌لفه‌ڕ) فه‌رمانده‌ی پێشووی ده‌زگای مۆساد له‌كتێبه‌كه‌یدا (دوله معزوله: البحث السری الاسرائیلی فی منطقه الشرق الاوسط باس له‌وه ده‌كات، كه شاپور به‌ختیار چاوی به نوێنه‌ری ده‌زگای ساواك له‌تاران (ئه‌لیعێزه‌ر تسفریر) كه‌وتووه‌و داوای كردووه ده‌زگای ساواك خومه‌ینی تیرۆر بكات، كه ئه‌وكات له (نۆڤل لۆشاتۆ)ی فه‌ڕه‌نسا بوو. یوسی ئه‌لفه‌ڕ له كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "ئه‌لیعێزه‌ر تسفریر، داواكه‌ی شاپور به‌ختیاری گه‌یاندۆته سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ده‌زگای ساواك جه‌نه‌راڵ (یتسحاق حوفی)، به‌م هۆیه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره بۆ مه‌زنه فه‌رمانده‌كانی مۆساد رێكخراوه به‌ئامانجی تاوتوێكردنی داواكه‌ی به‌ختیار به كوشتنی خومه‌ینی، ئه‌لفه‌ڕ یه‌كێك بووه له ئاماده‌بووانی ئه‌م كۆبوونه‌وه گرنگه، پاش مشتومڕو قسه‌و باسی زۆر له‌مباره‌یه‌وه، سه‌رۆكی ده‌زگای ساواك دژایه‌تیی خۆی بۆ تیرۆركردنی خومه‌ینی راگه‌یاندووه، لای خۆیه‌وه ئه‌لفه‌ڕ گوتوویه، ره‌زامه‌ندبوون له‌سه‌ر داوایه‌كی له‌مشێوه‌یه فره قورسه، به‌ڵام ئه‌مێستا په‌شیمانم، كه ره‌زامه‌ند نه‌بووم له‌سه‌ر تیرۆركردنی خومه‌ینی".
خوێنه‌رانی هێژا.. له‌وه زیاتر سه‌رتان نایه‌شێنم، ئه‌م كتێبه تایبه‌تمه‌ندو ئه‌كادیمییه گرنگه له‌بنه‌ڕه‌تدا تێزی دكتۆرایه‌و له‌لایه‌ن (دكتۆر مورته‌زا عه‌بدولحوسێن قه‌ترانی)ه‌وه نووسراوه‌و پێشكه‌ش به كۆلێجی ئادابی زانكۆی به‌سره كراوه. تێیدا به وردیی و به شێوه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ به پشتبه‌ستن به ده‌یان سه‌رچاوه‌ی، فارسیی، ئینگلیزیی و عه‌ره‌بیی ئاوڕ له ژیان، كه‌سایه‌تیی و خه‌باتی سیاسیی و دیموكراتیی دكتۆر شاپور به‌ختیار كراوه‌و ورده‌كاریی رووداوه‌كانی په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته مێژووییه روماڵكراوه. له‌م توێژینه‌وه‌دا، ساڵانی تێكۆشانی سیاسیی تا هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێران و پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌ئامانج گیراوه‌و ته‌واوی ئه‌و رووداو‌و گۆڕانكارییه سیاسییانه‌ی باسكردووه، كه له ئاڵۆزترین قۆناغی سیاسیی مێژووی هاوچه‌رخی ئێران‌دا روویانداوه، به‌تایبه‌ت رووداوه خێراكانی ساڵی 1979، كه به روخانی حكومه‌ته‌كه‌ی شاپور به‌ختیار ده‌ستپێكردو به‌سه‌ركه‌وتنی باڵی ئایینیی و رۆحانیی به‌رێبه‌رایه‌تیی خومه‌ینی كۆتایی هات.