گروپێكی گه‌نجان له قه‌زای شاره‌زور تا ئێستا زیاتر له
20 كاری خێرخوازی جۆراوجۆریان له‌سه‌ر گیرفانی خۆیان ئه‌مجامداوه. سه‌رپه‌رشتیاری
گروپه‌كه‌ش ده‌ڵێت"ئامانجمان ته‌نها خزمه‌تكردنه."
ئاوێنه، ئیمان زه‌ندى: بۆ یه‌كه‌مینجاره چالاكى له‌و شێوه‌یه
له‌قه‌زاى شاره‌زور ئه‌نجام بدرێت, سه‌رپه‌ر‌شتارى گروپه‌كه‌ش به ئاوێنه‌ی وت"ئێمه
كۆمه‌ڵێك گه‌نجی چالاكوانین سه‌ر به‌هیچ لایه‌ن و حیزبێك نین و له‌سنوری قه‌زای شاره‌زور
و ده‌وروبه‌ری به‌گروپ كارده‌كه‌ین و ئامانجمان ته‌نها خزمه‌ته".
چالاكوان و رۆژنامه‌نوس, عوسمان عه‌بدوڵا له‌باره‌ى كاره
خێرخوازییه‌كه‌یانه‌وه بۆ ئاوێنه وتى "جیاواز له‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ڵێن مرۆڤ
ته‌نها ده‌توانێت له‌یه‌ك كاردا ئه‌زموونی هه‌بێت، من ئه‌و رێچكه‌یه‌م شكاندوه و به‌كار
و چالاكیه جیاوازه‌كانم ئه‌مه‌م سه‌لماندوه, هه‌ربۆیه بڕیارمدا چه‌ندین گروپ و ستاف
دروست بكه‌م له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان بۆ خزمه‌تى هاوڵاتیان."
وتیشى "زیاتر له20 چالاكى خێرخوازیمان ئه‌نجامداوه
به‌شێوه‌ى پراكتیكى, هه‌ندێك له‌چالاكییه‌كان راسته‌وخۆ ئه‌نجاممانداوه به‌زویی كه‌سه‌كه‌مان
له‌ته‌نگانه دورخستوه‌ته‌وه."
وتیشى "ستافه‌كه‌مان به‌ناوى (چه‌ند ساتێك له‌گه‌ڵ خاوه‌ن
پێداویستییه تایبه‌ته‌كان)ه, كاره‌كانمان هه‌مه‌جۆره‌ن بریتین له (هۆشیارى, زانیارى,
ئاژه‌ڵان, گه‌نج و پیر, ئاگاداركردنه‌وه, ژینگه, ...هتد".
یه‌كه‌م چالاكى ئه‌م ئه‌م گروپه فه‌رشكردنى كورسى قوتابخانه‌كان
بو به‌ئامانجی پاراستنی منداڵه‌كان له‌سه‌رمای زستان.
هه‌روه‌ك به‌پێی قسه‌ی عوسمان عه‌بدوڵا یه‌كێك له
چالاكییه‌كانی دیكه‌یان دروستكردنی زیاتر له 60 هێلانه بوه بۆ باڵنده‌كان و وتی"له‌قه‌زاكه‌مان
باڵنده‌و ئاژه‌ڵه‌كان زۆر په‌راوێز خرابون یه‌كێك له‌چالاكیه‌كانى ئێمه دروستكردنی
زیاتر له ٦٠ هێلانه بو له‌ناو پارك و شوێنه گشتییه‌كان بۆ باڵنده‌كان به‌دروشمی
(با ئاشتبینه‌وه له‌گه‌ڵ باڵنده‌كان)."
باسی له‌وه‌شكرد كه زۆر چالاكی دیكه‌یان ئه‌نجامداون كه
ناكرێت ئاماژه به‌هه‌مویان بكه‌ن كه یه‌كێك له‌وانه ئه‌وه بوه كه پیاوێكی به‌ته‌مه‌نی
بێكه‌س كه نه‌خۆشی ده‌رونی هه‌بوه‌و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بوه، ئه‌مان شۆردویان و
شوێنیان بۆ دابینكردوه‌و خستویانه‌ته ژێر چاودێری پزیشكه‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه قایمقامی قه‌زای شاره‌زور و ده‌زگا
ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه هاوكاریانن و نابنه رێگر له چالاكییه‌كانیان چونكه "كاره‌كانمان
شاهیدی ئه‌وه‌ن كه جگه له‌خزمه‌ت هیچ ئامانجێكی دیكه‌ی نییه."