چێنه‌ر سابیر، گۆرانیبێژو میوزیسیان، به‌رهه‌مێكی نوێی به‌ناوی "هه‌ست"
بڵاوكرده‌وه. ئه‌و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، جگه‌له هونه‌ری گۆرانی وتن و میوزیك، كارمه‌ندی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ و هه‌روه‌ها خوێندكاری په‌یمانگایه، به‌ڵام زیاتر خۆی
له هونه‌ره‌كه‌یدا ده‌بینێته‌وه.
ئاوێنه، ئیمان زه‌ندى: میوزیك و گۆرانى وتن
و له‌پاڵ كارمه‌ندیی و خوێندكارییدا، چوار كارى خۆشه‌ویستى هونه‌رمه‌ند چێنه‌ر سابیرن
به‌تایبه‌تى هونه‌رى گۆرانى وتن و مۆسیقا، چونكه چێنه‌ر زۆر سه‌رسامى ئه‌و دو هونه‌ره‌یه
و وه‌كو خۆى ئاماژه‌ى پێده‌كات بونه‌ته به‌شێك له‌ژیانى.
چێنه‌ر خوێندكارى په‌یمانگایه له‌به‌شى ڕاگه‌یاندن له‌باره‌ى
ئه‌وه‌ى چۆن به‌سێ كار راده‌گات؟ ئه‌و بۆ ئاوێنه وتى "زۆر زه‌حمه‌ت ده‌كێشم،
چونكه راسته‌وخۆ له‌ده‌وامى هاتوچۆوه كه دێمه‌وه ده‌ڕۆم بۆ په‌یمانگا، دوای ته‌واوبونى
په‌یمانگا بۆ ماڵه‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه دواى كه‌مێك پشودان ئینجا ده‌ست ده‌كه‌م به‌پرۆڤه‌كردن
یان ئه‌گه‌ر ئاوازێكم له‌خه‌یاڵدا بێت دابه‌شی ده‌كه‌م و تۆماری ده‌كه‌م كه ئه‌وه
وای كردوه زۆر سه‌رقاڵ بم."
كارى گۆرانى وتن له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆر بوه و به‌تایبه‌تى
گه‌نجان سه‌رقاڵن به‌و هونه‌ره‌وه به‌مه‌ش بون به‌هونه‌رمه‌ندێكى سه‌ركه‌وتو كارێكى
گرانه، چێنه‌ر له‌و باره‌یه‌وه وتى "كاری هونه‌ر زۆر ناخۆش بوه, چونكه بۆ
گوێگر و بیسه‌ر چاك و خراپ تێكه‌ڵ بوه كه ئه‌مه‌ش كاری ته‌كنه‌لۆجیایه كه هه‌ر
یه‌كێك هه‌ڵده‌ستێت له‌رێگه‌ی پێگه ئه‌لكترۆنییه‌كانه‌وه به‌رهه‌مێكی زۆر و بێ مانا
و بێ هه‌ست بلاَوده‌كرێنه‌وه كه بۆته هۆی شێواندنی هونه‌ر، هونه‌ركردن ئاسانه به‌لاَم
ببیت به‌هونه‌رمه‌ندێك كه به‌رده‌وام له‌گوێ و هزری خه‌ڵكیدا بیت گرانه!"
وتیشى "به‌و كه‌سه ده‌وترێت هونه‌رمه‌ند كه شاره‌زا
بێت له‌ئامێركی میوزیك یان ره‌ش و سپی جیابكاته‌وه بزانێت تۆنه‌كانی میوزیك چیه له‌گه‌ڵ
ئاواز!"
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى تا چ راده‌یه‌ك حه‌زت به‌راگه‌یاندن هه‌یه؟
ئه‌و وتى "زۆر حه‌زم به‌كاری راگه‌یاندن هه‌یه به‌تایبه‌ت كاری پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی
هونه‌ری."
وتیشى "له‌هه‌ر سێ كاره‌كه‌م كاری میوزیك ئاسته‌نگم
زۆر بۆ دروست ده‌كات، چونكه كاتم زۆر كه‌مه بۆی، هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی چه‌ند هاورێ
و مامۆستاوه فێرى میوزیك بوم".
چێنه‌ر سابیر له‌دایكبوی شاری سلیمانییه و له‌ساڵی ۲۰۰۲ ده‌ستى كردوه
به‌ڕاهێنان له‌سه‌ر ئامێری كه‌مانچه، ئه‌و تا ساڵی ۲۰۱۱ له‌ژه‌ندنی ئامێری كه‌مانچه به‌رده‌وام ده‌بێت
پاشان ئامێره‌كه ده‌گۆرێت بۆ پیانۆ.
له‌ساڵی ۲۰۰۳ چاوپێكه‌وتن ده‌كات
بۆ وه‌رگرتنی له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان، به‌لاَم وه‌رناگیرێت كه ئه‌وه‌ش
گه‌وره‌ترین ئاواتی چێنه‌ر بوه.
له‌ساڵی ۲۰۱۱ بۆ یه‌كه‌مجار
گۆرانى (وه‌ك سه‌رسامێك)ى بلاَوكرده‌وه وه‌كو تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك.
هه‌روه‌ها له‌ساڵی ۲۰۱۳ گۆرانی (پاییز)
تۆمار ده‌كات كه ئه‌ویش ئاوازی خۆیه‌تى.
له‌ساڵی ۲۰۱٦ گۆرانی (شنه‌ی عه‌شق)
بلاَوده‌كاته‌وه كه ئاوازی خۆیه‌تى و تێكستی (ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د)ه.
ساڵی ۲۰۱۷ گۆرانی (به‌شوێن
تۆدا) بلاَوده‌كاته‌وه كه ئاواز و میوزیك و دابه‌شكردن خۆى بۆى ئه‌نجامداوه و تێكستی
(چیا محه‌مه‌د)ه و میكس و ماسترینگ (شالاَو ره‌زا) كردویه‌تی هه‌روه‌ها كاری وێنه‌گرتنى
و ده‌رهێنانى (دیار مه‌هدی)یه.
له‌ساڵی ۲۰۱٨ گۆرانی (لێم بپرسه)
بلاَوده‌كاته‌وه كه ئاواز و مۆسیقا و دابه‌شكردنی خۆى بۆى ئه‌نجامداوه وه تێكستی
(حه‌مه‌ی شه‌م )ه و كاری میكس و ماسترینگ (شالاَو ره‌زا) كردویه‌تی و كاری وێنه‌گرتن
و ده‌رهێنانی (ره‌نجده‌ر سابیر)ی براى بۆی ئه‌نجامداوه.
هه‌روه‌ها به‌رهه‌مه نوێكه‌ى چێنه‌ر كه به‌ناوى (هه‌ست)ه،
تێكست و ئاواز و موزیك و دابه‌شكردنى خۆى بۆی كردوه, میكس و ماسترینگ شالاَو ره‌زا,
كارى ده‌رهێنان و كامێرا ره‌نجده‌ر سابیر بۆى كردوه و ئاڤار ئومێد كاری مۆنتاجی
بۆ كردوه.