سوپای پاسداران: له‌ وه‌ڵامی هێرشێكدا سیسته‌می راداری ئەمریکامان لە بەحرەین کردە ئامانج
  2026-11-13     

سوپای پاسدارانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌وی رابردو هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌ی سیریك له‌ پارێزگای هورمزگانی ئێران و له‌وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه‌دا هێزه‌كانیان سیسته‌می راداری ئه‌مریكایان له‌ به‌حره‌ین كردۆته‌ ئامانج.

ئاوێنه‌: سوپای پاسدارانی ئێران، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، لە راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، لە وەڵامی هێرشە ئاسمانییەکەی نیوەشەوی ئەمریکا بۆ سەر ناوچه‌ی "سیریک"، سیسته‌می "راداری ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە"ی هێزەکانی ئەمریکامان لە بەحرەین "کردوەتە ئامانج و تێکمانشکاندوە."

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سوپای پاسداراندا هاتوه‌"ئەمە هۆشدارییەکی توندە بۆ دوژمنی دەستدرێژیکار تا کۆتایی بە گێچەڵە ئاسمانییەکان و قاچاخچێتی نەوت لە گەروی هورمز بهێنێت؛ لە ئەگەری دوبارەبوونەوەی سەرپێچی و دەستدرێژییەکان، هێزی ئاسمانیی سوپا بۆ بەرپەرچدانەوەی بێسنور لە ئامادەباشیی تەواودایە. ئەو کۆمپانیا سەرپێچیکارانەشی کە فریوی دوژمنی دەستدرێژیکار دەخۆن، ڕوبەڕوی سزای زۆر توندتر دەبنەوە."

چه‌ند سه‌عاتێك به‌رله‌وه‌ ئاژانسه‌ ئێرانییه‌كان بڵاویان كردبوه‌وه‌ كه‌ هێرشێكی ئاسمانی كراوه‌ته‌ سه‌ر "سیریك"، سوپای پاسدارانی ئێران وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا وتویه‌تی، لەو هێرشه‌دا بۆ سه‌ر سیریك تاوەرێکی پەیوەندییەکان کراوەتە ئامانج.

زۆرترین بینراو
رۆژنامەیەکی بەریتانی: کەسوکاری لاهوور شێخ جەنگی پەنا بۆ هەواڵگریی بەریتانیا دەبەن
مه‌سرور بارزانی: كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دژی هیچ كه‌سێك و لایه‌نێك نه‌بوه‌
بافڵ تاڵەبانی: دان بە پەرلەمانی ئێستادا نانێین و هەرێم بووەتە دوو ئیدارە
“نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە بە قاچاخ دەبرێت بۆ ئێران و ئەفغانستان”
تره‌مپ: ئه‌و سه‌رده‌مه‌ گوزه‌شت پێویستمان به‌ رێككه‌وتن بێت له‌گه‌ڵ ئێران
مەترسیی هێرشکردنە سەر ئێران لە چەند ڕۆژی داهاتوودا؛ ناوەندە ئەمنی و سیاسییەکانی ئیسرائیل هۆشداری دەدەنە نەتەنیاهۆ
ئاسایشی عێراق: لێدوانه‌كه‌ی باسم به‌دری‌ له‌سه‌ر تێوه‌گلانی لایه‌نی كوردی له‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆرمۆر نمونه‌ی گریمانه‌یی بوه‌
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك: نه‌ كاك بافل و نه‌ كاك مه‌سرور و نه‌ پارتی و نه‌ یه‌كێتی راستگۆنین له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ
سەدان خێزانی دیکەی ئاوارەی سەرێکانی گەڕانەوە زێدی خۆیان
قوباد تاڵه‌بانی: با كاك مه‌سعود برا گه‌وره‌یی خۆی بسه‌لمێنێت و بێته‌ ده‌باشان و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×