حاكم قادر حەمەجان، سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای ئامادەكاری كۆنگرەی یەكێتی رایگەیاند، بڕیار دراوە لەداهاتویەكی نزیكدا كۆنفرانسی كۆمیتەكان دەست پێبكات.
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 19/10/2019 کۆمیسیۆنی باڵای ئامادەکاری کۆنگرەی چواری حزبەكە لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی کۆبوەتەوە.
راگەیەندراوەكە هێمای بۆ ئەوە كردوە كە لەکۆبونەوەکەدا ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی کۆنگرەی چوار هەڵسەنگێنران.
بەپێی راگەیەندراوەكە دوابەدوای کۆبونەوەکەش، حاکم قادر حەمەجان، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای ئامادەکاری کۆنگرە رایگەیاندوە، لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردراوە لەداهاتویەکی نزیکدا کۆنفرانسی کۆمێتەکان بەپێی پرەنسیپ و ڕێسای بڕیارلێدراو دەست پێبکات.