وارسی شەهیدان و ئەنفالکراوان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی ئاگادار دەکرێنەوە
  2025-04-28       133       

وارسی شەهیدان و ئەنفالکراوان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە پارێزگای هەڵەبجە ئاگادار دەکرێنەوە بەزوووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان بکەن.

ئاوێنە: ئەمڕۆ دووشەممە 28ی نیسانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی شەهیدانی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کەموکورتییەکانی لیستی مووچە ئاگاداری وارسی شەهیدانی سەنگەر، هاوڵاتی، جینۆساید و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی سەردانیان بکەن.

ئاماژە بەوەکراوە، "ئەوە بۆ ئەو کەسانەیە کە سەردانیان نەکردوون لە ماوەکانی پێشوو، تاوەکو کەموکورتییەکانیان چارەسەر بکەن".

دەبێت ئەم پێداویستیانەش لەگەڵ خۆیان ببەن:

– کۆپییەکی کارتی نیشتمانی و کۆپیەکی هەویەی شەهیدان لەسەر یەک وەرەقە.

–  ناوی سیانی دایکی شەهید

–  ناوی چواری  وارس

–  ناوی چواری شەهید

ئەوەشخراوەتەڕوو، “هەرکەس سەردانمان نەکات مووچەکەی رادەگیرێت دواجار خۆی بەرپرسیارە".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×