نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەحمەد شەرع، سەرۆکى سووریا بۆ قۆناغی راگوزەر لە ئەنتاڵیا کۆبوونەوە.
ئاوێنە: لەبارەی کۆبوونەوەکەوە نێچیرڤان بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، "خۆشحاڵبووم لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبوومەوە و باسمان لە دۆخی سووریا کرد".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەحمەد شەرع دیدگای خۆی بۆ داهاتووی سووریا خستەڕوو کە هەموو گەلەکەی لە ئامێزبگرێت.
دەشڵێت، "دەستخۆشیمان لە ئەحمەد شەرع کرد بۆ ئەو رێبازە گشتگیرەی پەیڕەوی دەکات و دڵنیاییمان پێدا لەوەی پشتیوانی دەبین".
نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەشکردووە، "لەگەڵ شەرع پابەندبوونی هاوبەشی خۆمان بۆ شەڕی دژی داعش دووپاتکردەوە و گەشبین بووم بە هەوڵەکانی ئەحمەد شەرع بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە".
لەو بارەیەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئەحمەد شەرع جەختی له خواستى وڵاتهكهى بۆ ههبوونى پهيوهنديى بههێز لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستاندا كردهوه کە خزمەت بە بەرژەوەنديی هەردوولا بکات و یارمەتیدەر بێت لە بەدیهێنانی ئارامى و پاراستنى سەقامگیری لە ناوچەکەدا.