پڕۆژەیەکی کارەبا لەناو بازاڕی سەوزە فرۆشانی بەلەدییەی سلێمانیدا بە بودجەی زیاتر لە 19 ملیۆن دینار جێبەجێکرا.
ئاوێنە: ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، پڕۆژەیەکی گرنگ لەناو بازاڕی سەوزە فرۆشەکانی بەلەدییەکەی شاری سلێمانیدا جێبەجێکرا، بە بودجەی زیاتر لە 19 ملیۆن دینار.
ئاماژەی بەوەشدا، پرۆژەکە بریتییە لە چاكسازییکردن لە تۆڕی کارەبای بازاڕی سهوزه فرۆشهكانی بەلەدییەکەدا، کە تیایدا بە شێوازێکی تەکنیکی جوان و گرنگ تۆڕەکە رێکخراوەتەوە و لە رێگای دانان و جێبەجێکردنی کێبڵ ترەی و دانانەوەی بۆدەکان.
ئەوەشی خستەڕوو، پڕۆژەکە لهسهر بودجهی داهاتی 8%ـی كارهبا بهبڕی 19 ملیۆن و 893 هەزار و 570 دینار جێبەجێدەکرێت و هاوکات، بەهۆی پڕۆژەکەوە مەترسی لەسەر دوکان و بازاڕەکان دروست نابێت و رێگریش لە سەرپێچیکردن بۆ سەر تۆڕەکانی کارەبادا دەکات.