بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 5ی 4 تا 11ی 4ی 2025، زیاتر لە 5 ملیار دینارە كە 68%ی نەختینەیە.
ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 5ی 4 تا 11ی 4ی 2025، زیاتر لە 5 ملیارو 711 ملیۆن و 443 هەزار دینارە.
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 3 ملیارو 853 ملیۆن و 151 هەزار دیناری واتە 68%ی نەختینەیەو هەروەها 1 ملیار و 858 ملیۆن و 291 هەزار دیناری واتە 32%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.