لە سەیدسادق سێ كەس بەتۆمەتی مامەڵەكردن بە دراوی ساختە دەستگیركران
  2025-04-06       164       

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە مامەڵەیان بەدراوی ساختەوە کردبو.

ئاوێنە: پۆلیسی سلێمانی، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە هێزەکانی پۆلیس لەبارەی سێ تۆمەتبارەوە کە مامەڵەیان بەدراوی ساختەوە کردوەو لەچەند دوکانێکی قەزای سەیدسادق ساغیانکردۆتەوە، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونیان دەستپێکرد.

وتوشیەتی، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا هەر سێ تۆمەتبارەکە لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە دەستگیربکرێن.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشداوە، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباراندا دەستگیرا بەسەر بڕێک لەپارە ساختەکەدا.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە، تۆمەتباران (پ، ک، س ١٨ ساڵ - م، ب، م ١٩ ساڵ - ڕ، ئـ، م ٢٢ ساڵ) دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٢٨٩ لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×