ئەپیكور: پەلەمانە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت
  2025-04-04       197       

كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان-ئەپیکور رادەگەیەنیت، پەلەیانە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت و وەبەرهێنانیان بەبڕی "400 ملیۆن دۆلار" وەستاندوە.

 ئاوێنە: کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان-ئەپیکور لە راگەیەندراوێكدا وتی "کۆمپانیا ئەندامەکانی ئەپیکور بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت پەلەیانە. لە هەوڵەکانی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا لە پێشی پێشەوەین."

 وتیشی، بەھۆی داخستنی بۆریی نەوتی عێراق-تورکیاوە: "وەبەرھێنانەکانمان زیانی زۆریان بەرکەوتوە و ناچارکراوین بە داشکاندنێکی بەرچاو لە نرخی بازاڕە جیھانییەکاندا نەوت بفرۆشین. نرخی جیھانی دو ئەوەندەی ئەو نرخەیە کە لە نێوخۆ دەفرۆشرێت."

هێمای بۆ ئەوەش كردوە، کۆمپانیاکان بەھۆی وەستانی ھەناردەی نەوتەوە، وەبەرھێنانی 400 ملیۆن دۆلاریان وەستاندوە. ئەگەر بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا بکرێنەوە و دڵنیایی بە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان لە مافە گرێبەستییەکانیان بدرێت، ئەوکات وەبەرھێنانەکان بەردەوام دەبن.

 كۆمەڵەكە ئاماژەی بەوەشداوە "ئێمە ئامادەین رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەین و دەست بە ھەناردەکردن بکەینەوە. پاراستنی ماف و وەبەرھێنانەکانمان زۆر گرنگە. ئێمە ئەم خاڵانەمان بە ھەمو لایەنە پەیوەندیدارەکان راگەیاندوە."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×