2025-03-31   285     
بەرپرسی لقی کەرکوکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان دەڵێت، جیاوازیی یەکەم ڕۆژی جەژن لەنێوان کەرکوکو هەرێمی کوردستان هیچ گرفتێکی شەرعی نییە؛ دهشڵێت:''بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژن لەهەرێمی کوردستان، مانگ نەبینراوە، بهڵام كرا بهجهژن''،
ئاوێنە: ئەمڕۆ دوشەممە لەعێراقو کەرکوک بەفەرمی نوێژی جەژن لەسەرجەم مزگەوتەکان کراو یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بوو، لهو ڕوهشهوه مامۆستا ئازاد هورمزیار بەرپرسی لقی کەرکوکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بۆ میدیاى نزیك لهپارتى قسهیكردو وتى:"دوێنێ لەگەڕەکی فەیلەق، مزگەوتێک بەئیجتیهادی وتارخوێنەکەی نوێژی جەژنی کردبوو، ئەگەرنا سەرجەم کەرکوکو دەوروبەری، لەسەر ئەو فەتوایە بون کە ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە".
وتیشى:"لەبارەی ئەو جیاوازییە بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژن كه ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەهەرێم دوێنێ یەکشەممەى وەکو یەکەم ڕۆژی جەژن دیاریکردبوو، بەهیچ جۆرێک ئیحراجی لەڕاگەیاندنی یەکەم ڕۆژی جەژندا نەبوە، ئەو دەڤەرە سەر بەچ لیژنەیەکی فەتواو ئیدارەیەکە، دەبێت لەسەر فەتوای ئەوان بیکاتە جەژن".
ئهوهشى ڕونكردهوه، ''هەرێمی کوردستان کیانێکە تاوەکو ڕادەیەکی زۆر لەبڕیارەکانیو فەتوادا سەربەخۆیە، کەرکوکیش بەدەوروبەرییەوە ئێستا سەر بەبەغدایە، واتا ئەوەی فەتوا بۆ ئەم بابەتانە دەدات، وەقفی سوننەی بەغداو کۆمەڵەی فیقهی عێراقییە".
جەختی لەوەشکردەوە، ئەو فەتوایەی بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان لەکەرکوک دراوە، ''لەڕوی شەرعییەوە 100٪ تەواوەو هەموو شاری کەرکوکیش پابەندن بەبڕیارەکەو هیچ فەتوایەکمان دژی نییە".
بهگوێرهى فەرمودەیەکی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ.) هەر کاتێک مانگ بینرا، دەکرێتە جەژن، ئەگەریش مانگ نەبینرا، ئەوە ڕەمەزانە، بۆ ئهوهش بەرپرسی لقی کەرکوکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی دەڵێت، ''لەهەرێم مانگیان نەبینی، سەیرم دێت کە لەسەر بابەتێکی لەوشێوەیە هەموو جیهان دەچێتە سەر مەزهەبی شافیعی، بەڵام تەنها کورد بەڕای ئەو مەزهەبە ناجوڵێتەوە کە بەوە ناسراون سوننەی شافعین".