لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتی رایگەیاند، یه‌كێتی له شه‌ڕو ئاشتیدا هه‌میشه پشتیوانی كوردانی رۆژئاوا بووه، دەشڵێت "ئه‌م رێككه‌وتنامه‌یه‌ی حكومه‌تی نوێی سوریا له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵ مه‌زڵوم عه‌بدی كاریگه‌ری باش دروستده‌كات و سه‌رۆك بافڵ رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بووه له‌رێككه‌وتنی رۆژئاوای كوردستان".
ئاوێنە: له‌تیف نێروه‌یی، لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی وت "له‌دوای ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د ئه‌مه چواره‌مین جاره، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یامی خۆی ئاڕاسته‌ی كوردانی رۆژئاوا ده‌كات، كه په‌یامی یه‌كه‌م له‌دوای رووخانه‌كه بوو، په‌یامی دووه‌میشی لهكۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی مینوشن له‌ئه‌ڵمانیا بوو په‌یامی سێیه‌میش له پانێڵی به‌غدا بوو به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌رجه‌م په‌یامه‌كانی له شوێنه فەرمییەکاندا بوون، نوێترین په‌یامیشی له‌دوای رێككه‌وتنی ژه‌نه‌ڕاڵ مه‌زڵوم عه‌بدی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كاتی سوریا بوو".
وتیشی "جیاوازی ئه‌م په‌یامه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌وه‌دایه، ئه‌مجاره رێككه‌وتننامه‌یه‌كی مێژوویی هاتووه‌ته ئاراوه، هاوكات یه‌كێك له‌و هێزانه‌ی كه رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه له‌پشتگیریكردنی نێوده‌وڵه‌تی یه‌كێتی بووه به‌تایبه‌ت سه‌رۆك بافڵ كه كارێكی زۆری كردووه بۆ ئه‌م رێككه‌وتنامه‌یه ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكه بۆ گه‌لی كوردستان و سه‌قامگیری و پێكه‌وه ژیان و هێنانه كایه‌ی سوریایه‌كی نوێ".
لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "شانازی بهوهدهكهین وه‌ك یه‌كێتی له‌سه‌نگه‌ری هێنانه كایه‌ی ئاشتی و نیشتمانیدابووین به‌رامبه‌ر به رۆژئاوای كوردستان به‌هه‌مانشێوه له‌شه‌ڕی داعش یه‌كێتی له‌سه‌ر هه‌مان رێچكهبووه، ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌ش بۆ باشوری كوردستان گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه، چونكه كاتێك شه‌ڕ كۆتایی پێدێت خه‌ڵكی سوریا ئاواره نابن به‌ره‌و باشوری كوردستان و ئاواره‌كانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان و ده‌روازه‌كان ده‌كرێنه‌وه و جموجۆڵی بازرگانی گه‌وره دروستده‌بێت، كه دواجار هه‌ردوولا سوودی لێده‌بینن".
بەوتەی ناوبراو "سه‌قامگیری ئه‌منی و سیاسی و ئیداری له سوریا ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر باشوری كوردستان، هاوكات ئه‌م رێككه‌وتنامه‌یه كاریگه‌ری باش دروستده‌كات له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی له باكوری كوردستان كه یه‌كێتی له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانه‌وه كاری بۆ ئه‌مه‌شكردووه و به‌تایبه‌ت ئه‌ندازیاری ئاشتی له‌باكوری كوردستان سه‌رۆك مام جه‌لال بووه، بۆیه ئه‌م ده‌ستكه‌وته به‌ده‌ستكه‌وتی گه‌لی كوردستان ده‌بینین و خۆشحاڵین یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رۆڵی هه‌بووه له‌م بواره‌دا و سه‌رجه‌م په‌یامه‌كانی سه‌رۆك بافڵ بۆ پاراستنی مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی سوریا به‌تایبه‌ت مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و چه‌سپاندنی مافی گه‌لی كوردستان له ده‌ستوری سوریا ئه‌م خاڵانه هه‌مووی هاتوونه‌ته دی و كه بریتین له‌وه‌ی كۆتایی به‌توندوتیژی بێت و ئاشتی به‌رقه‌رار بێت، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی دڵخۆشییه و گرنگه هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان به‌وانه‌شه‌وه كه داوایان ده‌كرد رۆژئاوا چه‌ك دابنێت و پشتگیری له‌م رێككه‌وتنامه مێژووییه بكه‌ن".
"هه‌ڵوێستی رۆشن و راشكاوی سه‌رۆك بافڵ بۆ رۆژئاوا‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له باكور درێژه‌پێده‌ری رێبازی سه‌رۆك مام جه‌لاله، كه هه‌میشه پێی وابووه تاكه رێگه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان مێزی گفتوگۆ و ئاشتی بووه، له‌هه‌رێمی كوردستانیش یه‌كێتی ده‌رگای كراوه بووه بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نێكی سیاسی و گفتوگۆی به‌چاره‌سه‌رێكی ته‌ندروست زانیوه". له‌تیف نێروه‌یی وای وت