به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ری بارانبارین و هه‌وره بروسكه له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كان به‌تایبه‌ت له سنوری سلێمانی هه‌یه، له‌سبه‌ینێشه‌وه پله‌كانی گه‌رما رو له‌به‌رزبونه‌وه ده‌كه‌ن.
ئاوێنە: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاسمان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری كه‌مێك نمه باران و هه‌وره بروسكه له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كاندا له‌كاته‌كانی دوایی نیوه‌ڕۆ، پێشبینیده‌كرێت له‌سه‌نته‌ری شاره‌كانیش ببارێت بۆ ماوه‌ی كورت خایه‌ن و رێژه‌ی دابارین له‌ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵات و سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنی، مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 9 – 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێـت و له‌كات و شوێنی دابارین له‌نێوان 7-8 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك په‌ڵه‌هه‌ور، پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌ی 2-3 پله‌ی سیلیزی به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌رزده‌بنه‌وه.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی
هه‌ولێر : 22 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 19 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 22 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك : 24 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 23 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 16 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 20 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : 11 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 24 پله‌ی سیلیزی.