سبەی شەممە وەفدی باڵای پارتی و یەكێتی لە سلێمانی بۆ بڕیاردان لەبارەی ئەو رەشنوسەی كە لەنێوان لیژنەی هاوبەشی هەردولاوە ئامادەكراوە.
ئاوێنە: بەپێی میدیاكانی پارتی و یەكێتی، بڕیارە سبەی شەممە، وەدفی باڵای پارتی و یەكێتی لە سلێمانی كۆببنەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، كۆبونەوەكە بۆ بڕیاردانە لەسەر ئەو رەشنوسەی كە لەژێر ناوى "ستراتیژیەتی بەڕێوەبردن" لەلایەن لیژنەی هاوبەشیی هەردولاوە ئامادەكراوە.
لەماوەكانی رابردودا لیژنەی هاوبەشیی تەكنیكی نێوان هەردو حزب ژمارەیەك كۆبونەوەیان كرد بۆ نوسینەوەی رەشنوسێك لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و لە ئێستادا رەشنوسەكە ئامادەكراوە و ماوەتەوە لەلایەن وەفدی باڵای هەردولاوە بڕیاری لەسەر بدرێت.