داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی نزیكەی 6 ملیار دینارە
  2025-02-21       134       

بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی نزیكەی 6 ملیار دینارە كە لەسەدا 81ی نەختینەیە.

ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 10ی 2 تا 21ی 2ی 2025، زیاتر لە 5 ملیارو 984 ملیۆن و 815 هەزار دینارە.

هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 4 ملیارو 840 ملیۆن و 399 هەزار دیناری واتە 81%ی نەختینەیەو هەروەها 1 ملیار و 144 ملیۆن و 255 هەزار دیناری واتە 19%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×