سۆران عومەر: بەغدا داوای ژمارەی بانكیی فەرمانبەران دەكات بۆ تەوتین
  2025-02-20       347       

سۆران عومەر، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ لیستی موچەی مانگی شوبات و مانگەكانی دیكە داوای ژمارە بانكیی فەرمانبەرانی هەرێمی كردوە بۆ تەوتین.

ئاوێنە: سۆران عومەر، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، وەزارەتی دارایی عێراق بەنوسراوی ژمارە (٤٢٤٦ لە ١٧/٢/٢٠٢٥) پشت بەست بە نوسراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیران ژمارە (٣٠٠٥/٢٥١٢٥٤ لە ٢/٢/٢٠٢٥) لەگەڵ لیستی موچەی مانگی شوباتی ٢٠٢٥ و مانگەکانی دیکە داوای بەپەلەی ژمارەی بانکیی فەرمانبەران دەکات بۆ تەوتین بەپێی ئەو ڕێکارانەی کە دادگای فیدراڵی دیاریکردون.

ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتی، جگە لەوە داوای داهاتی ناوخۆ دەکات و ڕازی نییە بەو ٥١ ملیار دینارەی کە بۆ مانگی (١) هەرێم وەک داهاتی ناوخۆ گەڕاندیەوە بۆ دارایی عێراق.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە، وەزارەتی دارایی عێراق لەخاڵی کۆتایی نوسراوەکەیدا داوای داهاتی نەوت دەکات بخرێتە سەر ئەو هەژمارەی وەزارەتەكەیان كە لەبانکی ناوەندی بەژمارە (٣٠٠٩٠٠) کردویەتیەوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×