2025-02-20   340     
پارێزگاری سلێمانی سهبارهت بهو ناوهنده بازرگانیهى ئهمڕۆ لهشارهكهى دهكرێتهوه پهیامێكى بڵاوكردهوهو دهڵێت:"ئەو بانکەی ئەمڕۆ دەکرێتەوە ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ داراییو بازرگانییە، ئەم شوێنە یەکەمجارە بەمشێوازەو بەم ناوەڕۆکو پسپۆڕییە لەئاستی عێراقو هەرێم دەکرێتەوە".
ئاوێنە: د. ههڤاڵ ئهبوبهكر پارێزگارى سلێمانى بۆ دەنگی ئەمریکا قسهیكردوهو وتویهتى:"هەموو بانکەکانو بۆرسەکانو هەموو بوارەکانی وەبەرهێنانو داراییو بازرگانی دەتوانن بەشو لق لەم بانکە بکەنەوە، بهگوێرهى ئەو ڕێکارانەی کە بۆ کردنەوەی لق بەگوێرهى یاساکانی فیدڕاڵو هەرێم دیاریکراون".
ڕاشیگەیاند: بەشێک لە"مامۆستایانی ناڕازیی" کە لەڕابردودا چەندجارێک سەردانی بەغدایان کردوەو داوایانکردوە موچەکانیان ڕاستەوخۆ لەڕێگەی حکومەتی عێراقەوە بدرێت، ڕایانگەیاند، پێشوازیدەکەن لەکردنەوەی لقی ئەو دوو بانکە مەرکەزییەکە وەک هەنگاوێک بۆ "تەوتینی" موچەکانیان لەڕێگەی حکومەتی عێراقەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، پرسی "تەوتین" یان بەنیشتیمانیکردن کە داواکاری بەشێک لەموچەخۆرانی سنوری یەکێتیە، بەهۆی بەردەوامی دواکەوتنی موچەوە لە 10 ساڵی ڕابردودا لەهەرێم سەریهەڵداوە.
پارێزگاری سلێمەنی دەڵێت: هەرچەندە هەتا ئێستا ڕون نییە "هەژماری من" دەچێتە خانەی تەوتینەوە، بەڵام کڕۆکی ناکۆکییەکە لەسەرئەوەیە، موچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەکو ساڵانی ڕابردوو لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دابەشبکرێت یان ڕاستەوخۆ بچێتەسەر بەغدا.
ئاماژەئ بەوەشداوە، نەیارانی ڕادەستکردنی موچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەڵێن، هەوڵەکە بۆ لاوازکردنو سڕکردنی حکومەتی هەرێمو قەوارەی هەرێمی کوردستانە، بەڵام لایەنگرانی پرسەکە دەڵێن پرۆسەی دواکەوتنی موچە چەندین ساڵە بەردەوامەو بوەتە هۆی ئازاردانی بێ ئەندازەی موچەخۆرانی هەرێم.
ههموو ئهمانهش لهكاتێكدایه، دادگای فیدڕاڵی عێراق ڕۆژی 21ی مانگی دوی 2024 بڕیاریدا موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان "تەوتین" بكرێت، بەڵام پرۆسەکە تائێستا بەهەڵواسراوی ماوەتەوە.