ئاسایش: دو داعش لە دەوروبەری سلێمانی دەستگیركران
  2025-02-19       272       

دەزگای ئاسایشی هەرێم، رایگەیاند، لە دو ئۆپەراسیۆندا، هێزەكانیان توانیویانە لە دەوروبەری سلێمانی دو تیرۆریستی داعش دەستگیربکەن.

ئاوێنە: دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئەمشەو چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، لەماوەی 12 تا 16ی 2ی 2025 بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای بەدواداچون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دەستنیشانکردنی شوێنی تیرۆریستان، توانیان دو تیرۆریستی داعش لەدەوروبەری شاری سلێمانی دەستگیربکەن.

ئەوەشی خستۆتەڕو"تیرۆریستان بەمەبەستی خۆڕێکخستنەوە ڕویان لەدەوروبەری شاری سلێمانی کردبو، لەڕابردودا چەندین خولی شەرعی و سەربازیان بینیوە."

هێمای بۆ ئەوەش كردوە "لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی 2ی تیرۆر راگیراون و ڕوبەڕوی یاسا کرانەوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×