لە شەڕی نێوان دو بنەماڵەدا لە چوارقوڕنە كەسێك بە فیشەك كوژرا
  2025-02-17       363       

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە گوندێكی سەربە ناحیەی چوارقوڕنە لە ئەنجامی شەڕی نێوان دو بنەماڵەدا، كەسێك بە فیشەك كوژرا كە پیشەی پاسەوانی سنور بوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، سەعات 7ی ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە گوندی گردجانی سەر بەناحیەی چوارقوڕنە شەڕو دەمەقاڵێ لەنێوان دو بنەماڵەدا ڕویدا.

ئەوەشی خستۆتەڕو، لە ئەنجامدا كەسێك بە ناوی (س. ع. خ.) لە ڕەگەزی نێر لە دایكبوی 1972 پیشە پاسەوانی سنور، دانیشتوی قەزای حاجیاوا گەڕەكی كوردستان، گیانی لەدەستدا كە شوێنەواری  فیشەک بەجەستەیەوە دیارە.

پۆلیس وتویەتی، بەوتەی چەند شایەتحاڵێك ڕوداوەكە بەهۆی كێشەی زەویوزارەوە رویداوە.

تەرمی كوژراوەكە دوای پشكنینی توێكاری لە پزیشكی دادی ڕانیە ڕادەستی كەسوكاری كراوەتەوە.

وەك پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی پێداوە، لەسەر روداوەكەوە  تۆمەتبارێك بەناوی  (ک. ڕ. پ.)، بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەش لە ڕوداوەكە بەردەوامە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×