وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی هەرێم ناوی سودمەندانی وەرگرتنی زەوی لەسەرجەم پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان بڵاوكردەوە كە ژمارەیان 17 هەزارو 218 مامۆستا و فەرمانبەری سەربە وەزارەتەكەیە.
ئاوێنە: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم، ئەمڕۆ یەكشەممە، لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ناوەكان لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، لە وەزارەتەكەیان و دامودەزگاكانیدا 17 هەزارو 218 فەرمانبەرو مامۆستا سودمەند بون لە وەرگرتنى زەوى.
ئەوەشی خستۆتەڕو، گەڕانەوەى ناوى سودمەندان لەلایەن وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار بەپێى کارتى زانیارى بوە، واتە کارتى زانیارى بوەتە بنەما بۆ دابەشکردنى زەوییەکان بەسەر سنورى پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.
وتوشیەتی، ئەمڕۆ یەكشەممە، سەرجەم فۆڕمى سودمەندان لە دیوانى وەزارەتەوە ئاراستەى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار کرا بۆ ئەنجامدانى کارى پێویست لەلایەن پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.
بۆ بینینى ناوى سودمەندان بەپێى پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان کلیک لەسەر ئەم بەستەرانەى خوارەوە بکەن:
هەولێر
سلێمانی
دهۆك
هەڵەبجە
گەرمیان
سۆران
راپەڕین
زاخۆ