وادەی چوار ڕۆژ بەفر و سەرما لە ناو سلێمانی و هەولێر و دهۆک و هەڵەبجە ڕاگەیەندرا.
ئاوێنە: ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٥، شێخ دارا حەسەن، بەڕێوەبەری پێشووی کەشناسی سلێمانی، پێشبینی شەپۆلێکی چڕی بەفربارین لە سەرتاسەری کوردستان دەکات و دەڵێت: شەپۆلی سەرماکە لە سێشەممەوە دەستپێدەکات و هەینی و شەممە دەگاتە لوتکە و لە هەینیدا بەفر دەگاتە ناو شار.
ئاماژەی بەوەشدا، بەفرەکە ئەگەر نەگاتە کەرکوک تا دەوروبەری دەڕوات.