2025-02-16   1226     
ئه‌مڕۆ 16ى شوباتى 2025، به‌ڵام تائێستا لیستى موچه‌ى ئه‌م مانگه ئاماده نه‌كراوه، سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمیش ده‌ڵێت، "جگه له‌وه‌ى لیستى موچه‌ى مانگى دوو ئاماده نه‌كراوه، تائێستا تەرازوی پێداچونەوەش بۆ مانگی یەک ئامادەکراوه بۆ ئه‌وه‌ى ڕه‌وانه‌ى به‌غدا بكرێت"، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "گفتوگۆ له‌سه‌ر موچه‌ى مانگى 12ى ساڵى ڕابردوو كۆتاییهات".
ئاوێنە: میدیاى نزیك له‌پارتى لەزارى سه‌رچاوه‌یه‌كى وەزارەتی دارایی هەرێمه‌وه ئاشكرایكردوه، تاوەکو ئەمڕۆ یەکشەممە تەرازوی پێداچونەوەو لیستی موچەی مانگی دوو ئامادەنەکراون‌و داوا لەوەزارەتەکان کراوە کاری لەسەربکەن، هەرکاتێک تەواوبون، بۆ وەزارەتی دارایی بنێرن.
ئه‌وه‌ش زانراوه، هۆکاری دواکەوتنەکە بۆ ئەو گۆڕانکارییانە دەگەڕێتەوە کە لەلیستی موچە ڕویانداوە.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم چه‌ند نوسراوێكى بڵاوكرده‌وه‌و جه‌ختیكرده‌وه، لیستی موچەی مانگی دوو هەمان لیستی مانگی یەک دەبێت، کە بەشێوازی یەکگرتوی دیجیتاڵی (سیستمی پایڕۆڵ) ئامادەکراوە، تەنها ناوی ئەوکەسانەی لێ دەردەهێندرێت کە لەم مانگەدا خانەنشین دەبن.
سەبارەت بەموچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوش سەرچاوەكه‌ى دارایی جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "هیچ گفتوگۆ، تەنانەت تەلەفۆن‌و نامەیەکیش لەنێوان هەرێم‌و عێراق لەسەر ئەو موچەیە نییە، چونکە بەغدا پێشتر وتویەتی گفتوگۆ لەسەر موچەی مانگەکانی ئەمساڵ دەکات، نەوەک ساڵی ڕابردوو".