حاڵەتێکى دەگمەن لە رەمەزانى ئەمساڵدا روودەدات
  2025-02-16       580       

یەکەم رۆژى مانگى رەمەزانى ئەمساڵ ئەگەرى هەیە جیاوازبێت و ببێتە حاڵەتێکى دەگمەن.

ئاوێنە: جیهانى ئیسلامى ئێوارەى رۆژى هەینى 28ى شوباتى 2025 چاودێریى بینینى دەرکەوتنى هیلالى مانگى رەمەزانى ساڵى 1446ى کۆچى دەکات، پێشبینى دەکرێت بینینى مانگ لە ئێوارەى ئەو رۆژەدا بە بەکارهێنانى تەلسکۆب لە رۆژئاواى ئاسیا و زۆرینەى ئەفریقا و باشوورى ئەوروپا رووبدات، هەروەک ئەگەرى هەیە بە چاوى ئاسایى لە بەشێکى فراوانى هەردوو کیشوەرى ئەمریکا ببینرێت، بەپێى ناوەندى گەردوونناسیی نێودەوڵەتى.

بەپێى لێکدانەوە فەلەکییەکان، پێشبینى دەکرێت زۆرینەى وڵاتانى ئیسلامى رۆژى شەممە 1ى ئازار بە یەکەم رۆژى مانگى رەمەزانى ئەمساڵ دیاریبکەن، ئەگەریش مانگى رەمەزان لەو رۆژەدا دەستپێبکات، حاڵەتێکى دەگمەن روودەدات، ئەویش دەستپێکردنى هەردوو مانگى زایینى و کۆچى-یە لە هەمان رۆژدا، ئەمەش دەگمەنە بەهۆى جیاوازیى ژمارەى مانگەکانى کۆچى و زایینى.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×