لە فڕۆكەخانەی بەیروت رێگەنەدرا فڕۆكەیەكی ئێرانی بنیشێتەوە
  2025-02-13       1186       

بەهۆی رێگە نەدان بە نیشتنەوەی فڕۆكەیەكی ئێرانی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی رەفیق حەریری لە بەیروت، لایەنگرانی حزبوڵا بە خۆپیشاندان و سوتاندنی تایە رێگەی فڕۆكەخانەكەیان داخست.

ئاوێنە: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوای ئەوەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی لوبنانەوە مۆڵەتی نیشتنەوە بە فڕۆكەیەكی ئێرانی نەدرا لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی رەفیق حەریری لە بەیروت، لایەنگرانی حزبوڵا وەك ناڕەزایەتییەك خۆپیشاندانیان كردو بە سوتاندنی تایە رێگەی فڕۆكەخانەكەیان داخست.

روداوەكە دوای ئەوە هات كە درەنگانی شەوی رابردو، ئەڤیخای ئەدرەعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵا، فڕۆكەخانەی بەیروت لەڕێگەی گەشتە مەدەنییەكانەوە بەكاردەهێنن بۆ گواستنەوەی چەك و پارەو ئیسرائیل رێگە بەوە نادات.

ئارانسی رەسمی وڵاتەكە دەڵێت، سوپای لوبنان دەستوەردانی كردوە بۆ كردنەوەی رێگەی فڕۆكەخانەكە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×