دوای ئەوەی مانگرتووانی سلێمانی مانگرتنەکەیان هەڵپەسارد، بەوتەی وتەبێژی پێشووی مانگرتووان بۆ ماوەی چەند رۆژێک لەژێر چاودێری پزیشکیدا دەمێننەوە، تا ئەو کاتەی دەگەڕێنەوە باری ئاسایی خۆیان.
ئاوێنە: دڵشاد میرانی رێکخەری پێشووی مامۆستا مانگرتووەکان بەمیدیاکان دەڵێت "دوای ئەوەی بە هەزاران کەس چوونە بەردەم خێمەکە و داوایان لێکردن مانگرتنەکە بشکێنن، نەیانتوانی دڵیان بشکێنن و مانگرتنەکەیان هەڵپەسارد، ئێستاش لەپاڵ ئەو هەموو پشتیوانییە، هەستێکی یەکجار گەورەیان هەیە".
لایخۆشییەوە، عوسمان گوڵپی وتەبێژی پێشوو مامۆستا و فەرمانبەرانی مانگرتوو وتی "مانگرتووەکان دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانە و بۆ چەند رۆژێک لەژێر چاودێری پزیشکیدا دەبن تا ئەو کاتەی دەگەڕێنەوە باری ئاسایی خۆیان".
ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی شوباتی ٢٠٢٥، ١٣ مامۆستا و فەرمانبەری مانگرتووی سلێمانی دوای ١٥ رۆژ بەهۆی داواکاری زۆرێک لە خەڵکی مەدەنی و رێکخراوە مەدەنییەکان و مامۆستاو فەرمانبەرانی دیکە مانگرتن لە خواردنیان هەڵپەسارد.