عەلی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان ڕایگه‌یاند، نەدەبوایە پارتی رێگری له چونی موچه‌خۆران بكات كه ده‌یانویست بچنه شاری هه‌ولێره‌وه و پارتی بەو هەڵوێستەی نیشانەیەکی پرسیاری دیکەی خستە سەرخۆی، لە بواری حوکمڕانیی و مامەڵەی ڕاست و ڕەوا لەگەڵ خەڵکدا، ده‌شڵێت، "ئەوەش كە دەبوایە پارتی کردبای هەر گومانێکیشی لەسەر هەندێک لە خۆپێشاندەران هەبوایە ئەوەبو کە بەڕێزەوە پێشوازیی گەرمیان لە مامۆستایان کردبایە".
ئاوێنە: عەلی باپیر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند، "نەدەبوایە پارتی لە ڕۆژی 9ی ئه‌م مانگه‌دا ڕێگریی لە سەدان مامۆستای بەڕێز و دڵسۆزی هەرێمی کوردستان بکات بێنە بەردەمی (UN) و خۆپێشاندان بکەن، دژی موچەبڕان و دواخستنی، چونکە، بابای ستەملێکراو مافی خۆیەتی ستەملێکراویی خۆی بخاتەڕو، بە هەر شێوازێکی شەرعیی و شارستانیی، خۆپیشاندانیش یەکێکە لەو شێوازانە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پارتی بەو هەڵوێستەی نیشانەیەکی پرسیاری دیکەی خستە سەرخۆی، لە بواری حوکمڕانیی و مامەڵەی ڕاست و ڕەوا لەگەڵ خەڵکدا، بە تایبەت توێژی مامۆستایان، کە مافیان لەسەر هەمو لایەک هەیە، هەمومان قەرزداریانین، پەندێکی جوانیشە دەڵێت: (الحُرُّ مَنْ راعى وِداد لَحْظة، ولَم يَنْسَ مَنْ تعلّم منه لَفْظَة).
له په‌یامه‌كه‌یدا عه‌لی باپیر باسی له‌وه‌كردوه، "ئەوەش كە دەبوایە پارتی کردبای هەر گومانێکیشی لەسەر هەندێک لە خۆپێشاندەران هەبوایە ئەوەبو کە بەڕێزەوە پێشوازیی گەرمیان لە مامۆستایان کردبایەو، خواردنێکی سەفەرییشیان پێدابان، چەند سەیارەیەکیشیان ناردبان، وەك ڕێز لێگرتن و چاودێریی و کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکەش، ئەوکاتە حاڵەتەکەی دەکردە دەستکەوتێک بۆخۆی و لە جیاتی خاڵ لەسەرخۆ تۆمارکردن، خاڵی بۆخۆی تۆمار دەکرد!".
9ی ئه‌م مانگه، هه‌زاران موچه‌خۆر له شاره‌كانی سلێمانی، ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیانه‌وه به‌ره‌و شاری هه‌ولێر به‌ڕێكه‌وتن به‌ڵام له بازگه‌ی دێگه‌ڵه له‌لایه‌ن هێزێكی زۆره‌وه ڕێگریان لێكرا و رێگه‌نه‌درا بچنه هه‌ولێر، غازی فرمێسك‌ڕێژ به‌كارهێنرا و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی و تیمه‌كانی ڕاگه‌یاندن كه له‌گه‌ڵیاندا بون توشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بون.