جەماوەرێکی گەورە بۆ پاڵپشتی مانگرتووان لەشوێنێ مانگرتووەکان لەبناری چیای گۆیژە لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەو داوایان لەمانگرتووان کرد مان بشکێنن، مانگرتووان لەسەر داوای خۆپیشاندەران دوای ١٥ رۆژ مانگرتنەكەیان شكاند.
ئاوێنە: مامۆستاو فەرمانبەرە مانگرتووەکانی سلێمانی کە ژمارەیان ١٣ کەسە، لە رۆژی ١٥یەمی مانگرتنەکەیاندا مانگرتنیان شکاند.
داواکاری مانگرتووانی ئەوەیە کە مانگانە لەکاتی خۆیدا مووچە دابەشبکرێت، مووچەکانیان تەوتین بکرێت، مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو دابەشبکرێت، پلەبەرزکردنەوەی مامۆستاو فەرمانبەران دەستپێبکاتەوە.