دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئەو سکاڵایەی ڕەتکردەوە کە داوایکردبوو، هەردوو وەزارەتی شەهیدان‌و ئەنفالکراوان‌و ئەوقاف‌و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵبوەشێنرێنەوە.
ئاوێنە: شەرمین بەهجەت بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتیى کاروبارى یاسایی پەرلەمانى کوردستان ئاشكرایكردوه، دادگای فیدراڵی عێراق، سکاڵای هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتەکانی ئەوقاف‌و کاروباری ئایینی‌و شەهیدان‌و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستانی ڕەتکردوەته‌وە.
سکاڵاکە لەلایەن خالید مستەفا حسێن لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکرابوو، ئەو، داوای لەدادگای فیدراڵی کردبوو، وەزارەتی شەهیدان‌و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان به‌گوێره‌ى یاسای ژمارە (8)ی ساڵی 2006، بەنادەستوری لەقەڵەم بدات‌و دەستەیەك بەناوی دامەزراوەی شەهیدان دروستبكرێت كە بەئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە ببەسترێتەوە
وه‌زاره‌تی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان به گوێره‌ی یاسای ژماره 8ی ساڵی 2006 و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی-ش به‌گوێره‌ی یاسایه‌كی په‌رله‌مانی كوردستانی ساڵی 2007 پێكهێنراون.