قوباد تاڵه‌بانى: پرسى موچه‌ چاره‌سه‌ر بوه‌و كێشه‌كه‌ كۆتاییهاتوه‌
  2025-02-11       176       

قوباد تاڵه‌بانى له‌باره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پرسى موچه‌ چاره‌سه‌ر بوه‌و كێشه‌كه‌ كۆتاییهاتوه‌"، ده‌شڵێت:"ئیتر كاتى ئه‌وه‌یه‌ كۆمه‌ڵێك پرسى دیكه‌ى نیشتمانى له‌گه‌ڵ عێراق چاره‌سه‌ر بكه‌ین".

ئاوێنە: قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەچوارچێوەی بەشداریی لەلوتکەی جیهانی حکومەتەکان لەدوبەی په‌یامێكى له‌ڕێگه‌ى میدیاى نزیك له‌پارتیه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "وڵات‌و سیستەمی حوکمڕانی بەرەو گۆڕانکاری خێرا دەڕوات، بۆیە ئێمە وەکو هەرێمی کوردستان هەمیشە هەوڵدەدەین حوکمڕانییەکەمان شەفاترو باشتربێت، هەروەها ڕۆتینات کەمبکەینەوەو بەرەو حکومەتی دیجیتاڵی بڕۆین، کیشەی ئاوو ڕێگه‌وبان‌و ژێرخان هەموی چارە بکرێت".

وتیشی:"ئەو پرسەی زۆرترین کاتی حکومەتی هەرێم‌و فیدراڵی گرتبوو بابەتی موچە بوو، هەروەها به‌گوێره‌ى ئەو ڕێککەوتنانەی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ هەمانە، کێشەی موچە بۆ ئەمسال 2025 چارەدەبێت‌و كۆتایی هاتوه‌".

ئه‌وه‌شى وت:"زۆر لەو بیانوو پرسیارانەی حکومەتی فیدراڵ هەیانبوە، بەزیادەوە وەڵاممان داوەتەوە، هەروەها ئەو بیانوانەی پێشتر لەبەردەم ناردنی موچە هەبوە هەمومان چارەکردوە، بۆیە گەشبینیم کە پرسی موچە کۆتایی پێدێت".

قوباد تاڵه‌بانى جه‌ختیكرده‌وه‌، "ئەمجارە ڕێککەوتنەکەمان تۆکمەیە، بابەتی هەمواری بودجەو بەتایبەتی ئەوەی پەیوەستە بەنەوتەوە، بەرە بەرە کێشەکان چارە دەبێت".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×