ئەندامێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، پەخشان عەزیزی چەندین ساڵە لە بواری یەکسانی و مافەکانی ژناندا کاری کردووە، دەشڵێت، دەبێت پەخشان عەزیزی نموونەیەکی درەوشاوە بێت بۆ هەموومان و نابێت سزایەکی نادادپەروەرانەی بەسەردا بسەپێندرێت.
ئاوێنه: ئینکە بلاسک ئەندامی پەرلەمانی ویلایەتی نۆردراین وێستفالیای ئەڵمانیا دژی پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی ڕایگەیاند، پەخشان عەزیزی چەندین ساڵە لە بواری یەکسانی و مافەکانی ژناندا کاری کردووە، بەتایبەتی ئەو ژنانەی کە لەلایەن داعشەوەئاوێنه: چەوسێنراونەتەوە و لە کامپی پەنابەران لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا و هەرێمی کوردستان بوون.
وتیشی، کار و چالاکییەکانی لە ئامانجێکی هاوبەشدا یەکمان دەخات، پابەند بوونی پڕە لە هاوسۆزی، هیوا، دەبێت نموونەیەکی درەوشاوە بێت بۆ هەموومان، نەک بە سزایەکی نادادپەروەرانە سزا بدرێت، چونکە لە پێناو ئازادی و کەرامەتی مرۆڤدا خەباتی کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پەخشان عەزیزی تەنها نییە و لە دڵی زۆرینەی هاوڵاتیان و ئازادیخوازاندایە.
جێگای ئاماژەیە، لە ٨ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا لەلایەن دادوەری کوژراوی ئێران عەلی ڕەزاینی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی ژنە چالاکوانی کورد پەسەند کرا.