دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بڵاوی كردەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.١ پلەی ڕێختەر هەڵەبجەی هەژاند، دەشڵێن، بوومەلەرزەكە هیچ زیانێکی لێ نەكەوتووەتەوە.
ئاوێنە: دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق لەبارەی ڕوودانی بوومەلەرزەیەك لە شاری هەڵەبجە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، درەنگانی شەوی ڕابردوو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.١ پلە بە پێوەری رێختەر لە دووری ١٠ کیلۆمەتر لە سەنتەری هەڵەبجە روویداوە.
دەشڵێن، بومەلەرزەکە لەلایەن بەشێک لە هاوڵاتییانی سنوورەکەوە هەستیپێکراوە، بەڵام هیچ زیانێکی لێ نەكەوتووەتەوە.