شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشكرایكرد، لە ئەنجامی بۆردومانێكی فڕۆكە جەنگییەكانی عێراقدا بۆ سەر پێگەكانی چەكدارانی داعش لەسنوری پارێزگای سەڵاحەدین لە مانگی رابردودا، حەوت چەكدار كوژراون كە یەكێكیان والی كەركوكی داعش بوە.
ئاوێنە: شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، رۆژی 31ـی مانگی رابردو بە فڕۆکەی ئێف16، هێزە ئاسمانییەكانی عێراق بۆردومانی حەشارگەیەكی داعشیان لە ناوچەی زەرگە لەسنوری پارێزگای سەڵاحەدین كرد كە مەفرەزەیەكی تیرۆریستانی تێدابو.
هێمای بۆ ئەوەش كردوە، دوای بەدواداچون و ئەنجامدانی پكشنین بۆ تەرمی کوژراوان کە ژمارەیان 7 کەس بو بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ناسنامەكانیان ئاشكراكرا كە چەند سەركردەیەكی مەترسیداری داعشیان تێدا بون كە ئەمانەن:
1. دەحام محەمەد علێوی، ناسراو بە ئەبو سەعید دەندوشی، والی کەرکوک.
2. شەحازە عەلاوی ساڵح، ناسراو بە ئەبو عیسا، بەرپرسی کەرتی حەمرینی چەکدارانی داعش بوە.
3. رەبیع بەتوش، کە یەکێک بوە لە مەترسیدارترین تیرۆریستانی داعش.