رەیان كلدانی، سەرۆكی بزوتنەوەی بابلیۆن له‌په‌یامێكدا بۆ مانگرتوانی سلێمانی ڕایگه‌یاند، ئه‌وان ته‌نها پشتیوانی ته‌وتینی موچه‌خۆران ناكه‌ن به‌ڵكو تەوتیكردنی سەرجەم مافەكانتان لە دڵ و ویژدانی هەمو هاوڵاتی و بەرپرسێكی عێراقیدایە".
ئاوێنه: رەیان كلدانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "X" په‌یامێكی به زمانی كوردی بڵاوكرده‌وه و نوسیویه‌تی، "بۆ خۆپیشاندەرە قارەمانەکانی سلێمانی: ئێمە تەنها پاڵپشتی لە (تەوتین)کردنی موچەکانتان ناکەین، بەڵکو تەوتینکردنی سەرجەم مافەکانتان لە دڵ و کردار و ویژدانی هەر تاکێك و بەرپرسێکی عێراقیییه".
