داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی نزیكەی 6 ملیار دینارە
  2025-02-07       199       

بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە چاو هەفتەی رابردو كەمی كردوەو نزیكەی 6 ملیار دینارە.

ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 1ی 2 تا 7ی 2ی 2025، زیاتر لە 5 ملیارو 848 ملیۆن و 535 هەزار دینارە.

هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 4 ملیارو 353 ملیۆن و 818 هەزار دیناری واتە 74%ی نەختینەیەو هەروەها 1 ملیار و 466 ملیۆن و 818 هەزار دیناری واتە 25%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە نزیكەی 1%ە.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە داهاتی هەفتەی پێشوی سلێمانی لە 25ی 1 تا 31ی 1ی 2025، نزیكەی 15 ملیار دینار بوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×