دو پاسەوانی سنور لە سنوری زاخۆ كوژران
  2025-01-24       331       

ئەمڕۆ هەینی، شەڕ لەنێوان هێزێكی پاسەوانی سنوریی عێراق و گەریلاكانی پەكەكە لە سنوری زاخۆ دروست بوەو لە ئەنجامدا دو سەربازیی پاسەوانی سنور كوژراون.

ئاوێنە: بەگوێرەی زانیارییەكان شەڕەكە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لەنێوان گوندەكانی سۆریا و شیلان لە سنوری زاخۆ لە نێوان هێزێكی پاسەوانی سنور و گەریلاكانی پەكەكەدا رویداوە.

لە ئەنجامی شەڕەكە دو پاسەوانی سنور كوژراون و یەكێكی دیكەش بریندارە.

تاوەكو ئێستا لایەنە رەسمییەكانی هەرێم و عێراق لەبارەی شەڕەكەوە لێدوانی رەسمییان نەداوەو هەروەها پەكەكەش هیچ زانیارییەكی لەوبارەیەوە بڵاو نەكردۆتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×