ئەمڕۆ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە تارانی پایتەختی ئێران.
ئاوێنە: سەردانەکە چاوەڕوانکراوە و پێشتر نوسینگەی محەممەد شیاع سوودانی رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە 8ـی 1ـی 2025، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە ئێران.
ئاماژەی بەوەشکردبوو، ماوەی یەک رۆژ دەبێت ئەم سەردانە و ئامانج لێی؛ گفتوگۆکردنە لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی هەردوو وڵات و باشترکردنی پەیوەندییەکانیان، هاوکات ئەو گۆڕانکارییانەی ناوچەکە بەخۆیەوە دەبینێت.