کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ڕۆژانی سەری ساڵ بڵاوکردەوە
  2024-12-31       231       

کەشناسى هەرێم ڕایگەیاند، ئەمرۆ ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان هەیە و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووستبونی هەندێ پەڵە هەور بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان.

ئاوێنە: کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمرۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان هەیە و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووستبوونی هەندێ پەڵە هەور بەتایبەتی لە ناوچە شاخاویەیکان و هەروەها بەراورد بە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە.

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ١٨ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە چوار پلە دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×