فاتیح پۆرتاکاڵ ڕۆژنامەوان و بێژەری ناودارى تورکیا ئاشكرایكرد، ڕۆژی هەینی داهاتوو ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەتورکیا نابێت و دهچێته دیمەشقى پایتهختى سوریاو بڕیاریشه نوێژی هەینی لەمزگەوتی ئەمەوی بەیاوەریی دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا بکات.
ئاوێنە: فاتیح ئهوهشى باسكردوه، ئامادەکاریی تەواو بۆ سەردانەکە کراوە, دوێنێ دوشەممەش ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاندبوو، لەمەودوا سەردانو پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سوریا چڕتردەکەنەوە.
میدیاى توركیاش باسى لهوهكردوه، چاوەڕێدەکرێت ئەردۆغان لەسەردانەکەیدا بۆ دیمهشق، دیدار لەگەڵ ئەحمەد شەرع، ناسراو بە "ئەبو محەممەد جۆلانی" بکات.