هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە، ناسنامەی ١٦ شەڕڤانی ئاشکرا کرد، کە لە رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی سەر بە 'سوپای نیشتمانیی سووریا' گیانیان لەدەستداوە.
ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە، هەسەدە رایگەیاند: "لە ماوەی بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانمان بەرامبەر هێرشەکانی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی لە ناوچە جیاوازەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، ١٦ هاوڕێمان شەهید بوون، دوای ئەوەی باڵاترین نموونەی بەرخۆدان و قوربانیدانیان نیشاندا و بەرپەرچی هێرشەکانی داگیرکەر و چەتەکانیان دایەوە".
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی هەسەدە ١٥ لەو شەڕڤانانە لە ماوەی ٧ تاوەکو ٩ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە ناوچەکانی گوندەواری حەلەب، منبج، پردی قەرەقۆزاق، بەنداوی تشرین و رۆژهەڵاتی دێرەزوور گیانیان لە دەستداوە، یەکێکیشیان رۆژی چواری ئەم مانگە بە نەخۆشی گیانی لەدەستداوە.
هەسەدە ناسنامەی شەڕڤانەکانیشی بڵاوکردووەتەوە کە گیانیان لەدەستداوە:
- شادی عەبدۆ (سەید قامشلۆ)، لە دایکبووی رەقە ١٩٩٩، لە ٨ـی کانوونی یەکەم لە منبج گیانی لەدەستداوە.
- ئەیمەن سەرحان (عەلی تەل بەراک)، لە دایکبووی تەل بەراک ٢٠٠٠، لە ٩ـی کانوونی یەکەم لە منبج گیانی لەدەستداوە.
- عەبود عەلی (شاهین جەبەل) لە دایکبووی حەسەکە ١٩٩٨، لە ٧ـی کانوونی یەکەم دێر حافر گیانی لەدەستداوە.
- بەشار یوسف (چیا کلیداغ) لە دایکبووی کۆبانی ٢٠٠٠، لە ٨ـی کانوونی یەکەم لە پردی قەرەقۆزاخ گیانی لەدەستداوە.
- مەحموود عوسمان (دەمهات حلنج) لە دایکبووی کۆبانی ١٩٩٩، لە ٧ـی کانوونی یەکەم دێر حافر گیانی لەدەستداوە.
- محەممەد نور (عەگید حەسەکە)، لە دایکبووی حەسەکە ٢٠٠٤، لە ٩ـی کانوونی یەکەم لە زرکان گیانی لەدەستداوە.
- محەممەد سەعید (شەرڤان تورمان) لە دایکبووی کۆبانێ ٢٠٠٥، لە ٩ـی کانوونی یەکەم لە منبج گیانی لەدەستداوە.
- محەممەد شێخ محەممەد (محەممەد) لە دایکبووی کۆبانێ ١٩٨١، لە ٩ـی کانوونی یەکەم لە پردی قەرەقۆزاخ گیانی لەدەستداوە.
- کاوە حەبشۆ (چیا) لە دایکبووی کۆبانێ ٢٠٠٠، ٤ـی کانوونی یەکەم بە نەخۆشی گیانی لەدەستداوە.
- قوسەی مەعرووف (جوان حەسەکە) لە دایکبووی حەسەکە ٢٠٠٥، لە ٨ـی کانوونی یەکەم لە دێرەزوور گیانی لەدەستداوە.
- فەواز محەممەد (دڵسۆز) لە دایکبووی منبج ٢٠٠٣، لە ٧ـی کانوونی یەکەم لە دێر حافر گیانی لەدەستداوە.
- بیلال شێخ ئەحمەد (بیلال) لە دایکبووی دێر حافر، لە ٩ـی کانوونی یەکەم لە منبج گیانی لەدەستداوە.
- عەمار حوسێن (بروسک حەسەکە) لە دایکبووی حەسەکە، لە ٩ـی کانوونی یەکەم لە منبج گیانی لەدەستداوە.
- ئەحمەد مەلا (شنگال) لە دایکبووی حەسەکە ٢٠٠٥، لە ٨ـی کانوونی یەکەم لە دێرەزوور گیانی لەدەستداوە.
- محەممەد ئایبی (ئەمارکی مخاراج) لە دایکبووی کۆبانێ ٢٠٠٦، لە ٩ـی کانوونی یەکەم لە منبج گیانی لەدەستداوە.
- ئیبراهیم مەلا خەلیل (ماسیرۆ) لە دایکبووی سەرێ کانی ٢٠٠٦، لە ٧ـی کانوونی یەکەم لە سرین گیانی لەدەستداوە.
لە رۆژی دووشەممەوە هێزەکانی هەسەدە لە نێویاندا ئەنجوومەنی سەربازی منبج، دەستیان بە هێرشی پێچەوانە بۆ سەر منبج کردووە و ژمارەیەک گوندیان لە دەستی گرووپە چەکدارەکان دەرهێناوە و لە ئێستادا تەنیا ١٥ کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری منبج دوورن.
لە دوای ئۆپەراسیۆنەکەی چەکدارانی هەتەشە بە ناوی "بەرپەرچدانەوەی شەڕانگێزی" لە ٢٥ـی ١١ـی ٢٠٢٤ لە دژی سوپای سووریا، چەکدارانی سوپای نیشتمانی سووریا ئۆپەراسیۆنێکیان بە ناوی "گزنگی ئازادی" راگەیاند، بەڵام ئەوان هێرشەکانیان بۆ سەر هەسەدە چڕکردەوە و دەستیان بەسەر ناوچەی شەهبا و منبج-دا گرت، ئێستاش دەیانەوێت دەست بەسەر بەنداوی تشرین-دا بگرن، بەڵام شەڕڤانانی هەسەدە بەرپەرچی هێرشەکانیان داوەتەوە.