بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە گەڕەكی قوولەرەیسیی شاری سلێمانی شەڕە چەقۆ لەنێوان چەند كەسێكدا دروستبوو، لە ئەنجامدا كەسێك بە چەقۆ كوژرا و كەسێكی تر برینداربوو، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی تاوانەكە ئەنجامدراو لێكۆڵینەوە بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباری هەڵاتوو دەستیپێكرد.
ئاوێنە: پۆلیسی سلێمانی وتی: دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەی كەمتر لە دوو كاتژمێردا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.
هەروەها بەپێی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبار (ع، أ،ع) لەدایكبووی ساڵی 2001 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادان راگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.