دیپلۆماتكارە ئەمریكییەكان بۆ كۆبونەوە لەگەڵ جۆلانی گەیشتنە سوریا
  2024-12-20       306       

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، دیپلۆماتكارە ئەمریكییەكان گەیشتونەتە سوریا بۆ كۆبونەوە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، دیپلۆماتكارەكانی وڵاتەكەیان لەگەڵ نوێنەرانی دەستەی تەحریری شام، كە ئەمریكا وەك رێكخراوێكی تیرۆریستی پۆلینی كردوە كۆدەبنەوەو هنەروەها چاویشیان بۆ نوێنەرانی كۆمەڵگەی مەدەنی دەكەوێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لە دیدارەكاندا گفتوگۆ لەبارەی تێڕوانینی سورییەكان بۆ ئایندەی وڵاتەكەیان دەكرێت لەگەڵ ئەوەی كە ئەمریكا چۆن دەتوانێت پشتیوانییان بكات.

بەپێی پێگەی ئەكسیۆسی ئەمریكی، باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرۆكایەتی وەفدەكە دەكات.

هەروەها رۆژنامەی فاینەنشیاڵ تایمز ئاماژەی بەوەداوە كە وەفدە ئەمریكییەكە دیداری لەگەڵ فەرماندەی دەستەی تەحریری شام ئەحمەد شەرع ناسراو بە ئەبو محەمەد جۆلانی دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×