ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا، بودجەی وەزارەتی بەرگریی وڵاتەكەی پەسەندكرد كە تێیدا سەدان ملیۆن دۆلار بۆ پشتیوانی هێزەكانی سوریای دیموكرات-هەسەدەو هێزە عێراقییەكان بە پێشمەرگەشەوە تەرخان كراوە.
ئاوێنە: ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا بە 85 دەنگی بەڵێ بەرامبەر بە 14 دەنگی نەخێر، پڕۆژە یاسای بودجەی وەزارەتی بەرگریی وڵاتەكەی بۆ ساڵی 2025 پەسەندكرد.
لە پڕۆژە یاساكەدا 147 ملیۆن دۆلار تەرخانكراوە بۆ پشتیوانیكردنی هێزەكانی سوریای دیموكرات-هەسەدەو هەروەها 380 ملیۆن دۆلار تەرخان كراوە بۆ هێزە عێراقییەكان بە پێشمەرگەشەوە لەپێناو روبەڕوبونەوەی داعش.
پڕۆژە یاساكە دەنێردرێت بۆ جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا بۆ ئەوەی ئەویش پەسەندی بكات تا ببێتە یاسا.