پەرلەمانتارێكی ئێران: ژیانی ژینا ئەمینییەکان بپارێزن
  2024-12-17       299       

جەواد نیکبین ڕایگەیاند، باڵاپۆشی زۆرەملێ و داوێن پاکیی بابەتێکی فرەلایەنن و ناتوانرێت بە هێز جێبەجێ بکرێن، دەشڵێت، داوا لە حکومەت دەکەم بە وریاییەوە یاساکە جێبەجێ بکات و ژیان ژینا ئەمینییەکان بپارێزن.

ئاوێنە: جەواد نیکبین ئەندامی پەرلەمانی ئێران سەبارەت بە دەرکردنی یاسای “باڵاپۆشی زۆرەملێ و داوێن پاکیی” لە دانیشتنی پەرلەمانی وڵاتەکەی هۆشداریی دەدات و بەمجۆرە زانیاریی دەخاتەڕوو، باڵاپۆشی زۆرەملێ و داوێن پاکیی بابەتێکی فرەلایەنن و ناتوانرێت بە هێز جێبەجێ بکرێن، دەبێت جێبەجێکردنی یاساکە بەشێوەیەک بێت کە گرژیی لەنێوان خەڵکدا درووست نەکات و هەستی ئارامی لە کۆمەڵگەدا بەهێز بێت.

وتیشی، داوا لە حکومەت دەکەم بە وریاییەوە یاساکە جێبەجێ بکات بۆ ئەوەی ڕووداوی هاوشێوەی کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن ئەفسەرانی پۆلیسی بەناو ئەخلاقەوە و زیادبوونی گرژییە کۆمەڵایەتییەکان.دووبارە نەبێتەوە و ژیانی ژینا ئەمینییەکان بپارێزن تا توڕەیی خەڵک نەوروژێنرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیاری جیبەجێلکردنی یاسای”باڵاپۆشی زۆرەملێ و داوێن پاکیی” لە ناوەوە و دەرەوەی ئێران ڕەخنەی زۆری لێکەوتووەتەوە و زۆربەیان بە سەرکوتکردنی ئازادی تاک و هەوڵی حکومەت بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵایەتی پێناسەیان کرد، لە ژێر فشاردا جێبەجێکردنی یاساکە دواخرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×