ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات رۆژی دووشەممە بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای گوتووە: "ئۆپەراسیۆنی تورکیا چاوەڕوانکراوە".
ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، ئاشکرابوو، کە دوێنێ دووشەممە، ١٦ی ١١، ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات، نامەیەکی بۆ دۆناڵد ترمپ سەرکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ناردووە و داوا دەکات ترەمپ گوشار لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا بکات هێز نەنێرێتە سەر سنووری باکووری سووریا.
هاوکات بە وتەی بەرپرسێکی ئەمریکی، "تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی هێز کۆدەکەنەوە بە درێژایی سنوور لەگەڵ سووریا و هێرشکردنە سەر کۆبانێ.''
بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەریش هۆشداری دەدەن لە کارەساتێکی مرۆیی. هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات لە نامەیەکدا داوا دەکات ترەمپ رێگر بێ لەوەی "کارەسات رووبدات.
هەروەها، بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن: ئەو هێزانەی کۆکراونەتەوە لە گرووپە چەکدارەکان و هێزی کۆماندۆی تورکیا و تۆپهاوێژ پێکدێن بە ژمارەی زۆرەوە کۆکراونەتەوە و لەنزیک کۆبانێ جێگیرکراون.