رۆژی دوو شەممە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان یەکلاییدەکرێتەوە
  2024-12-14       563       

بەپێی میدیای گۆڕان، رۆژی دووشەممە كۆبونەوەیەك بۆ تاوتوێی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدەدرێت.

ئاوێنە: میدیای گۆڕان لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگاداراوە بڵاویکردووەتەوە، رۆژی دووشەممە كۆبونەوەی (سەرۆكی تەمەن) سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كۆدەبنەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، رۆژی ٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤ یەكەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو، بەڵام دانیشتنەکە پشوویەکی راگەیاند و پاشان رۆژی سێشەممە ١٠ی هەمان مانگ بەتەمەنترین پەرلەمانتار کۆبونەوەیەکی دیکەی راگەیاند، بەڵام بەهۆی ئەوەی "پەیڕەوی" نەبوو تەنیا نەوەی نوێ و یەکگرتوو ئامادەبوون و کۆبونەوە ئەنجام نەدرا. 
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×