بە نێوەندگیری ئەمەریکا ماوەی دوو مانگ ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان راگەیەنرا، بەڵام ئەمڕۆ ئیسرائیل ئەو ئاگربەستەی شکاند و هێرشیکردە سەر سەکۆیەکی موشەکی لوبنان.
ئاوێنە: لەمیانی بەیاننامەیەکدا ئەڤیخای ئەدەرعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل وتویەتی "فڕۆکەیەکی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل هێرشیکردە سەر سەکۆیەکی موشەکی لە لوبنان کە پڕ کرابوون لە موشەک و ئامادەبوون بۆ هەڵدانی بە ئاراستەی خاکی ئیسرائیل، ئەمەش پێشێلکردنی ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل بووە".
ئەدەرعی ئەوەشی وتووە "سوپای ئیسرائیل پابەندە بەو لێکگەیشتنانەی کە لەگەڵ لوبنان کردوویانە، هەروەها دژی هەر هەڕەشەیەک دەوەستنەوە کە بکرێتە سەر ئیسرائیل و هاوڵاتییانی".
دوێنی هەینی، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، هێزەکانیان کۆگایەکی گەورەی چەکیان لە نزیک سنوری ئیسرائیل لە باشوری لوبنان دۆزیوەتەوە.
هێرشەکەی ئەمڕۆی سوپاسی ئیسرائیلیش دوای ئەوە دێت، رۆژی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ئەو وڵاتە بە نێوەندگری ئەمریکا بۆ ماوەی دوو مانگ ئاگربەستی کاتی لەگەڵ لوبنان راگەیاند.