ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەفدێكی باڵای توركیا كە هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەو هەروەها ئیبراهیم كاڵن، سەرۆكی دەزگای میتی توركی لە خۆدەگرێت، بە سەردانێك گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی سوریا.
ئاوێنە: بەپێی میدیا توركییەكان، وەفدە باڵا توركییەكە لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی نوێی سوریا كۆدەبێنەوە.
بەوەش هاكان فیدان، دەبێتە یەكەم وەزیری دەرەوەی وڵاتان كە سەردانی دیمەشق دەكات لەپاش روخانی رژێمەكەی بەشار ئەسەد لەسەر دەستە گروپە چەكدارەكان.
هاوكات سەردانی وەفدە توركییەكە لەكاتێكدا كە گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا لەژێر ناوی "سوپای نیشتمانی سوریا" هێرشەكانیان بۆ سەر هێزە كوردییەكان لە ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان بە هاوكاری توركیا چڕكردونەتەوە.