وڵاتانی گروپی7: پشتیوانی حكومەتێكی ناتائیفی لە سوریا دەكەین
  2024-12-12       236       

وڵاتانی گروپی7 رایدەگەیەنن كە ئامادەن پشتیوانی لە پڕۆسەیەكی گواستنەوەی سیاسی بكەن لە سوریا كە ببێتە مایەی هێنانەئارای حكومەتێكی جێی متمانەو ناتائیفی لە سوریا كە رێز لە سەروەریی یاساو مافەكانی مرۆڤ و پێكهاتە ئایینی و ئەتنییەكان بگرێت.

ئاوێنە: سەرۆكی وڵاتانی گروپی7 كە پێكهاتون لە ئەمریكا، فەرەنسا، بەریتانیا، كەنەدا، ئەڵمانیا، ژاپۆن و ئیتاڵیاا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا دەڵێن، پشتیوانی تەواو لە پڕۆسەی گواستنەوەی سیاسی دەكەن لە سوریا بەگوێرەی پرەنسیپەكانی بڕیاری ژمارە 2254ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.

ئاماژە بەوەشدەدەن كە گواستنەوەی سیاسی لەدوای كۆتاییهاتنی حوكمی ستەمكاری بەشار ئەسەد، دەبێت "رێزگرتن لە سەروەریی یاساو مافەكانی مرۆڤ لەنێویشیاندا مافەكانی ژنان و پاراستنی سەرجەم سورییەكان و هەروەها پاراستنی پێكهاتە ئایینی و ئیتنییەكان و شەفافیەت و لێپرسینەوە لەخۆبگرێت."

هێما بۆ ئەوەش دەكەن وڵاتانی گروپی حەوت لەگەڵ هەر حكومەتێكی سوریدا لە ئایندەدا كاردەكەن ئەگەر پابەندبێت بەو بنەمایانەوە و بەتەواوەتیش پشتیوانی لێ دەكەن.

گروپی وڵاتانی حەوت داواشیان لە سەرجەم لایەنەكان كردوە كە یەكپارچەیی و یەكێتی و سەروەریی و سەربەخۆی سوریا بپارێزن.

هەروەك داواش دەكەن گەرەنتی دۆخێكی سەلامەت و شكۆدار بۆ گەڕانەوەی سەرجەم ئەو هاوڵاتیان بكرێت كە بەناچاری سوریایان جێهێشتوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×