فەرماندەیى ناوەندى ئەمریکا “سێنتکۆم” بڵاوی كردەوە، هێزەکانی ئیسرائیل لە شارۆچکەیەکی باشووری لوبنان کشانەوە و سووپای لوبنان جێگەی گرتەوە ئەمەش وەکو جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی واشنتن و پاریسە بۆ وەستاندنى جەنگ لەو وڵاتەدا.
ئاوێنە: فەرماندەیى ناوەندى ئەمریکا “سێنتکۆم” لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە شارۆچکەیەکی باشووری لوبنان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
فەرماندەیى ناوەندى ئەمریکا بڵاوی كردەوە، وەکو بەشێک لە ڕێککەوتنی ئاگربەست، جەنەراڵ ئێریک کوریلا، فەرماندەی فەرماندەیى ناوەندی ئەمریکا لە شارۆچکەی خیام لە لوبنان لە کاتی کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل و جێگرەوەیان بە هێزە سەربازییەكانی لوبنان ئامادەبووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەنگاوەکەی ئیسرائیل گرنگە بۆ جێبەجێکردنی وەستاندنی هەمیشەیی شەڕ و پێکدادانەکان.
باس لەوەشکراوە، بەگوێرەى لێکتێگەیشتنەکانی ئاگربەست و بە هەماهەنگی ئەمریکا، سەربازانی لوبنان بەهاوبەشی لەگەڵ سەربازانی هێزی ئاشتیپارێزی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە باشووری لوبنان جێگیرکراون.